روانگەی سووری: لەشەڕەكەی سوریا بەسەدان كەس كوژراون

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لە 11 رۆژی رابردووی شەڕ و پێکدادانی سووریا بەسەدان کەس کوژراون.
- لە نێو کوژراوەکاندا 138 سڤیل و 380 سەرباز و 392 چەکدار هەن.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رايگەیاند، لە 11 رۆژی رابردووی شەڕ و پێکدادانی سووریا بەسەدان کەس کوژراون.
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: 910 کەس کوژراون بەهۆی شەڕەكانی سوریادا كوژراون و لە نێو کوژراوەکاندا 138 سڤیل و 380 سەرباز و 392 چەکدار هەن.
رۆژی 25-11-2024 چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی لە پارێزگەی ئیدلیبەوە، بە ئاراستەی رۆژئاوای حەلەب هێرشیان کرد و دوای دوو رۆژ شارەکەیان گرت، دواتر شار بە شاری سووریایان راماڵی و توانییان هەریەک لە: حمس، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە کۆنتڕۆڵبکەن.
08-12-2024، دەستەی تەحریری شام گەیشتنە نێو دیمەشق و پایتەختی سوریایان گرت، حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا رووخا و خۆیشی بۆ مۆسکۆ هەڵات.
میدیای فەرمیی رووسیا لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا بڵاویکردەوە: "ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ. رووسیا بە هۆکاری مرۆیی مافی مانەوەیانی پێبەخشیوە."
