لۆید ئۆستن: دەبێت گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کار بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل بکەن

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەمريکا لە نزیکەوە چاودێریی قسە و کرداری گرووپە جیاجیاکانی ئۆپۆزیسیۆن لە سووریا دەکات.

- بۆ ئەوەی هەموو مەترسییەک لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش، دووربخەنەوە.

- دەبێت گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کار بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل بکەن، لەنێویاندا کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان.

 

وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەخت لە دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش دەکەنەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، لۆید ئۆستن و یاشار گولەر، وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی سوریایان تاوتوێ کرد.

پێنتاگۆن بڵاویكردەوە وەزیر ئۆستن جەختیکردەوە لەوەی ئەمريکا لە نزیکەوە چاودێریی قسە و کرداری گرووپە جیاجیاکانی ئۆپۆزیسیۆن لە سووریا دەکات.

 لە راگەیێندراوەکەی پێنتاگۆندا هاتووە، وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کار بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل بکەن، لەنێویاندا کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان، هەروەها پابەند بن بە بنەما نێودەوڵەتییە مرۆییەکان.

 پێنتاگۆن دەشڵێت "وەزیر ئۆستن و وەزیر گولەر هەردووکیان جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگیی نزیک لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا کردەوە بۆ ئەوەی رێگری لە گرژیی زیاتری دۆخە شڵەقاوەکە بکەن، هەروەها بۆ ئەوەی هەموو مەترسییەک لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش، دووربخەنەوە.

 ئەمریکا نزیکەی 900 سەربازی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان هەیە، زۆربەیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە جێگیرکراون و لە چواڕچێوەی هاوپەیمانییەکەی نێودەوڵەتی کە زیاتر لە 80 وڵات تێیدا ئەندامه، شەڕ لە دژی سەرهەڵدانەوەی داعش دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار