کرێملن: بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا له سوریا پارێزراون
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەرەنتی ئەمنی بۆ بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا دابین کردوە.
- بەرپرسانی ڕوسیا پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن.
ئاژانسی تاس-ی ڕوسیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی كۆشكی سهرۆكایهتی ڕوسیا (کرێملن) بڵاویكردهوه، کە ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەرەنتی ئەمنی بۆ بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا دابین کردوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە، "بەرپرسانی ڕوسیا پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن، کە سەرکردەکانیان بەرپرسیارن لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان لە سوریا".
ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریاش پێشتر ڕایگەیاندبو، گەرەنتی ئەمنی بۆ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسیهكانی ڕوسیا کە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ئامادەن، دابین دهكهن.
باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە دیمەشق پێشتر ڕایگەیاندبو، هەمو کارمەندەکانی لە سوریا باشن، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار چونەتە ناو دیمەشق و ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕوخاند.
سەرچاوەیەک لە باڵیۆزخانەکە بە تاس-ی ڕاگەیاندوە، "هەمو شتێک باشە"، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر بخاتەڕو.