خه‌زوری به‌شار ئه‌سه‌د سزای بەسەردا سەپێندرا
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر فه‌واز ئه‌خراس خه‌زوری به‌شار ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاند.
- به‌هۆی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی و ئاسانكاری بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به بابه‌ته داراییه‌كان و خۆدزینه‌وه له سزاكان.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر فه‌واز ئه‌خراس خه‌زوری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵاتوی سوریا ڕاگه‌یاند كه پیشه‌ی پزیشكه له بەریتانیا.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا خستنه‌ڕوی فه‌واز ئه‌خراسی له لیستی سزاكان ڕاگه‌یاند به‌هۆی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی و ئاسانكاری بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به بابه‌ته داراییه‌كان و خۆدزینه‌وه له سزاكان.
فه‌واز ئه‌خراس له مانگی (ئه‌یلول)ی ساڵی 1946 له شاری حمس له‌دایكبوه، به‌پێی لیستی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری و بەریتانیای هه‌یه و پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه، هه‌روه‌ها له له‌نده‌ن پزیشكی كردووه و كچه‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌سما هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د، له بەریتا له‌دایكبووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، فه‌واز ئه‌خراس كه ناونیشانی تۆماركراوی له خانویه‌كی بێگه‌رد له ڕۆژئاوای له‌نده‌نه، له ساڵی 2020دا له‌گه‌ڵ ئه‌سما و سه‌حه‌ری هاوسه‌ری و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ی له لیستی سزاكانی ئه‌مریكادا جێگیركراون.