سوپای ئیسرائیل لە دیمەشق نزیكدەبێتەوە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- تانكەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو قوڵایی خاكی سوریا.
- تەنها (25) كلیۆمەتر لە خۆرئاوای دیمەشقی پایتەختەوە دوورن.
- ئیسرائیل بە واشنتۆنی راگەیاندووە نیەتی چوونە ناوخاكی سوریای هەیە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، تانكەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو قوڵایی خاكی سوریا، بەجۆرێك تەنها (25) كلیۆمەتر لە خۆرئاوای دیمەشقی پایتەختەوە دوورن.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی سوریا، هێزەكانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ناوچەى (قتنا) كە بەقوڵی (10) كلیۆمەتری ناوخاكی سوریایە لە رۆژهەڵاتی ناوچە داماڵراو لە چەك، كە گردی جۆلان لە سوریا جیادەكاتەوە.
هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی راگەیاندووە نیەتی چوونە ناوخاكی سوریای هەیە، لەبەرامبەردا واشنتۆن هیچ رێگرییەكی پیشاننەداوە.
دەستەكە لەزاری بەرپرسێك لە ئیدارەی ئەمریكاوە ئەوەشی ئاشكراكردووە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی وتووە چوونە ناوخاكی سوریا كاتی و تەكتیكیە.
دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: گردی جۆلانی سوری بۆ هەتاهەتایە دەبێت بە بەشێك لە خاكی ئیسرائیل.
لای خۆیهوه مهرسهدی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردهوه: فرۆكه جهنگیهكانی ئیسرائیل 300 جار بۆردومانی سوریای كردووه و سهنتهری لێكۆڵینهوهی سهربه سوپا و فرۆكهی جهنگی و بنكه سهربازییهكانی سوریای كردوهتهوه ئامانج.