ڕۆژنامەیەكی بەریتانی زانیاری نوێ سەبارەت بە پڕۆژەیەكی عێراق ئاشكرا دەكات
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- رێگەی گەشەپێدانی عێراق کێبرکێی نۆکەندی سوێس دەکات.
- هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا پێکەوە دەبەستێتەوە و پێگەیەکی ئابوری گرنگ بە عێراق دەبەخشێت.
- بە درێژی 1200 کیلۆمەتر لە باشوری عێراقەوە تا تورکیا چەندین رێگە و هێڵی ئاسنین و بەندەر لە خۆدەگرێت.
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویكردەوە ڕێگەی گەشەپێدانی عێراق 17 ملیار دۆلاری تێدەچێت و دەبێتە جێگرەوەی نۆكەندی سوێس.
رۆژنامەکه وتيشى: رێگەی گەشەپێدانی عێراق کێبرکێی نۆکەندی سوێس دەکات و ئەوروپا بە رۆژئاوای ئاسیا دەبەستێتەوە.
رونیشیكردەوە: ئەو پرۆژیەی عێراق بە نیازە لە ژێر ناوی رێگای گەشەپێدان ( طريق التنمية) ئەنجامی بدات کێبرکێی رێڕەوی نۆکەندی سوێس - ی میسر دەکات و هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا پێکەوە دەبەستێتەوە و پێگەیەکی ئابوری گرنگ بە عێراق دەبەخشێت.
ئاماژەشیكرد: پرۆژەکە کە بڕی 17 ملیار دۆلای تێدەچێت بە درێژی 1200 کیلۆمەتر لە باشوری عێراقەوە تا تورکیا چەندین رێگە و هێڵی ئاسنین و بەندەر لە خۆدەگرێت و رێگەی نێوان ئاسیا و ئەوروپا کورتدەکاتەوە و دەبێتە جێگرەوەی نۆکەندی سوێس کە رێرەوێکی بازرگانی سەرەکی نێوان هەردوو کیشوەرەکەیە.