داوا دەكرێت ئەو هاوڵاتیە سوریانەی وڵاتیان جێهێشتووە بگەڕێنەوە سوریا

13 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بانگەوازێک بۆ هەموو سورییەکانی دەرەوەی وڵات دەکەم، ئێستا سوریا وڵاتێکی ئازادە کە شایەنی شانازییه‌، وەرەنەوە.

- مافی هەمو خەڵک و هەمو مەزهەبەکان لە سوریا مسۆگەر دەکرێت.

 

محەمەد بەشیر سەرۆکی حکومەتی ڕاگوزه‌ر لە سوریا ڕایگەیاند داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەم دەكەم کە وڵاتەکەیان به‌جێهێشتوه‌ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و مافی هەمو مەزهەبەکان گەرەنتی دەکەین.

محەمەد بەشیر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کۆریێر دێلا سێرای ئیتاڵی باسی له‌وه‌كردوه‌، "بانگەوازێک بۆ هەموو سورییەکانی دەرەوەی وڵات دەکەم، ئێستا سوریا وڵاتێکی ئازادە کە شایەنی شانازییه‌، وەرەنەوە"، جەختی لەوەکردەوە کە "مافی هەمو خەڵک و هەمو مەزهەبەکان لە سوریا مسۆگەر دەکرێت".

دوابەدوای ڕاسپاردنی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی ئینتقالی تا 1ی ئازاری 2025، بەشیر جەختی لەوەکردەوە، کە کاتی ئەوە هاتوە هاوڵاتیانی چێژ لە "سەقامگیری و ئارامی" وەربگرن، ئه‌وه‌ش دو ڕۆژ دوای ئەوەی کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماریان ڕوخاند، کە هەڵات بۆ مۆسکۆ دوای ئەوەی بۆ ماوەی چارەک سەدەیەک حوکمڕانی وڵاتەکەی کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار