هێزە ئاسمانیەكانی عێراق هه‌شت مۆڵگه‌ی داعش لە چیای حەمرین لەناودەبەن

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- هێزی ئاسمانی عێراق هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامداوه‌ و هه‌شت حەشارگەی باندە تیرۆریستییەکانی داعشیان كردە ئامانج لە زنجیرە چیای حەمرین.

- هەمو ئەو حەشارگانەی كە مەفرەزەكانی داعش وەك پەناگە و گواستنەوە و شوێنی عەمباركردنی چەك و كەلوپەل بەكاریان دەهێنا وێرانكران.

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند هه‌شت مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشمان له‌ چیای حه‌مرین له‌ناوبردوه‌.

شانەكه له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "كاری هاوبەشی ئەمنی و هەواڵگریی نێوان دەزگاو فەرمانگەكانی هەواڵگری ڕۆڵی گەورەی هەبوە لە لەناوبردنی حەشارگەكانی تیرۆریستان و بەدواداچون بۆ ئەندامەكانیان، هەروەها لە ڕێگەی زانیاریی دروست لە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، هێرشكرایه‌ سه‌ر پێگه‌كانی داعش".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هێزی ئاسمانی عێراق هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامداوه‌ و هه‌شت حەشارگەی باندە تیرۆریستییەکانی داعشیان كردە ئامانج لە زنجیرە چیای حەمرین لە ناو كەرتەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك".

 وتيشى: هەمو ئەو حەشارگانەی كە مەفرەزەكانی داعش وەك پەناگە و گواستنەوە و شوێنی عەمباركردنی چەك و كەلوپەل بەكاریان دەهێنا وێرانكران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار