ڕەگەزنامەی 700 هەزار کەس لە سوریا هەڵدەوەشێنرێتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بڕیارمانداوە ڕەگەزنامەی نزیکەی 700 هەزار کەس هەڵوەشێننەوە کە زۆربەیان عێراقی و ئێرانین.

- لەسەردەمی رژێمی پێشوو لە بارودۆخێکی نا ئاساییدا رەگەزنامەیان پێدراوە.

- ئەو کەسانەی رەگەزنامەیان پێدراوە لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا بووە و بە شێوەیەکی نایاسایی رەگەزنامەیان پێدراوە.

 

فەرمانگەی ڕەگەزنامەی سوریا لە دیمەشق ڕایگەیاند بڕیارمانداوە ڕەگەزنامەی نزیکەی 700 هەزار کەس هەڵوەشێننەوە کە زۆربەیان عێراقی و ئێرانین.

فەرمانگەكه لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند بڕیاریانداوە ڕەگەزنامەی نزیکەی 700 هەزار کەس هەڵوەشێننەوە کە زۆربەیان عێراقی و ئێرانین و لەسەردەمی رژێمی پێشوو لە بارودۆخێکی نا ئاساییدا رەگەزنامەیان پێدراوە.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەو کەسانەی رەگەزنامەیان پێدراوە لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا بووە و بە شێوەیەکی نایاسایی رەگەزنامەیان پێدراوە.

چاودێرانیش دەڵێن پێدانی رەگەزنامە بەو کەسانە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە بەشێک بووە لە هەوڵەکانی ئەو رژێمە بۆ پتەوکردنی باری سیاسی و سەربازی لەکاتی هەڵگیرسانی شۆرشدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار