نوری مالیكی هۆشداری دەدات لەبارەی د*ا*ع*ش و حزبی بەعسەوە

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئه‌وه‌ی له سوریا رویدا كه داڕمان و خۆڕاده‌ستكردن بوو، چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا.
- هۆشداریشیدا له جوڵه‌ی پاشماوه‌كانی د*ا*ع*ش له بیابان و شانه نوستوه‌كانی حزبی به‌عس له عێراق.
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگەیاند ئاگاداری جموجۆڵی پاشماوه‌كانی داعش له بیابانه‌كان و خۆكۆكردنه‌وه‌ی حزبی به‌عس بن له عێراق.
نوری مالیكی ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هۆشدارییدا له جموجۆڵی پاشماوه‌كانی داعش له بیابانه‌كان و خۆكۆكردنه‌وه‌ی حزبی به‌عس له عێراق و راشیگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له سوریا رویدا كه داڕمان و خۆڕاده‌ستكردن بوو، چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا.
نوری مالیكی له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی ڕاگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاندوه، "میلله‌ته‌كه‌مان به مێژوه‌كه‌ی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و سه‌ركرده‌كانی گه‌وره‌یه، عێراق دیموكراسییه ده‌وڵه‌تێكه كه تیایدا گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه و لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له ئاماده‌بونی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "عێراق وڵاتێكه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور دامه‌زراوه، ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین دڵنیابین له‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ستور و بنه‌ما یاساییه‌كان یه‌كده‌گرێته‌وه".
وتیشی، "به‌شێك له شه‌ڕی میدیایی ده‌رونییه بۆئه‌وه‌ی دۆخێكی سه‌رلێشێواوی و گومان له‌نێوان پێكهاته‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی و پێكهاته‌كانی و لایه‌نه‌كانی دروست بكه‌ن"، ڕونیشیكرده‌وه، "قه‌یرانه‌كه زۆر گه‌وره‌یه و به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له سوریا ڕویدا، ئه‌مه‌ی له فۆڕمی داڕمان و ته‌سلیمبون بو، چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا".
نوری مالیكی هۆشداریشیدا، "جوڵه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له بیابان و شانه نوستوه‌كانی حزبی به‌عس له ئامانجه‌كانی قه‌یرانی سوریا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقی".
