بڕیاری ژمارە ٢٤
د. شێرکۆ حەمەئەمین
یەک هەفتە لەمەوپێش
د. شێرکۆ حەمەئەمین
یەکێک لەشانازییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەپرسی نیشتمانی و نەتەوەییدا دەرچواندنی بڕیاری ژمارە ٢٤ بوو، لە ٢٠١٤/١٠/١٥ کەتایبەتە بە ڕۆژئاوای نیشتمان، بەبڕوای بەندە خودی ئەم بڕیارە یەکێک بوو، لەهۆکارەکانی داخستنی دەرگای پەرلەمان، ڕێک ساڵێک دوای مێژووی دەرچواندنی بڕیارەکە لە٢٠١٥/١٠/١٥ کە ئەم ڕێککەوتەیان بەمەبەست پارتی هەڵیبژاردووە؟
ناوەرۆکی بڕیارەکە داننانە بەخۆسەری ڕۆژئاوا و ئیلزامکردنی حکومەتی هەرێم بۆ پەیوەندی و پشتیوانی و کردنەوەی نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا. بەداخەوە بڕیارەکە لە هەولێر جێبەجێنەکراو تەنیا لەشاری سلێمانی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا کراوەتەوە، جگە لەوەش نەک حکومەت پەیوەندی لەگەڵ نەبەستوون، بەڵکو دەروازەی سمێڵکاش یان بەربەستی بەردەوامی بۆدروستدەکرێت یان بەڕووی ڕۆژئاوادا داخراوە.
ئێستا و دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد و هێرشی چەتەکانی سەربەتورکیا بۆسەرڕۆژئاوا و ئەگەری کۆمەڵکوژی و مەترسییەکانی سەریان و چەندجارئاوارەبوونی خەڵکی عەفرین و شەهبا و تەلرەفعەت، پێویستە پارتی و دامەزراوەکانی هەرێم ئەرکی سەرشانیان جێبەجێبکەن و کار بە بڕیاری ژمارە ٢٤بکەن و دەروازەی سمێڵکا بەڕووی ڕۆژئاوادا ئاساییبکەنەوە، بەپێچەوانەوە بەشێک دەبن، لەپیلانی ئابڵوقەدان و هەوڵی لاوازکردنی ئەزموونی ڕۆژئاوا و دەستباری فاشیزمی تورکیا، کە دواجار ئۆباڵی مێژووییان دەکەوێتە ئەستۆ.
بەو ئومێدەی پارتی ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە و ڕۆژئاوا وەک قوڵایی ستراتیجی باشور سەیربکات، نەک کێشەیان بۆ دروستبکات، ئەرکی لایەنەکانی تر و پەرلەمانیشە، بەتایبەتی ئەوانەیان کە لە حکومەتدا ماونەتەوە فشار بۆکردنەوەی دەروازەی سمێڵکا و جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢٤بکەن، لە جیاتی ئەوەی هەر بینەربن و تەنیا قسە بکەن.
دەقی بڕیارەکە: