مه‌زڵوم عه‌بدی: د*ا*ع*ش به‌هێزتر بووه له سوریا

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ده‌توانین بڵێین د*ا*ع*ش به‌هێزتر بووه، به‌تایبه‌تی له بیابانه‌كانی سوریا.
- ئێستا به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌چنه ناو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه كۆنترۆڵكراون.
- پلانه‌كه‌یان هێرشكردنه سه‌ر زیندانی جویران و كه‌مپی هۆڵ له‌خۆده‌گرێت.
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، ڕایگەیاند چەكدارانی داعش به توندی ده‌ستیانكردوه به گه‌ڕانه‌وه بۆ چالاكییه‌كان له بیابانه‌كانی سوریا.
مه‌زڵوم عه‌بدی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سكای نیوز دوپاتیكرده‌وه كه داعش به توندی ده‌ستیكردوه به گه‌ڕانه‌وه بۆ چالاكییه‌كان له بیابانه‌كانی سوریا و ئێستا داعش به‌راورد به قۆناغی پێش‌و چالاكتر بووه.
وتیشی: به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین داعش به‌هێزتر بووه، به‌تایبه‌تی له بیابانه‌كانی سوریا، پێشتر خۆیان حه‌شاردابو، به‌ڵام ئێستا به ئاشكرا له‌سه‌ر زه‌وی كارده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوپای سوریا كه پێشتر شه‌ڕی داعشی ده‌كرد، ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاماده نییه كه داعش چالاكیه‌كانی تێیدا ده‌ستپێكردۆته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، "داعش ته‌نیا له بیابانه‌كاندا چالاكییه‌كانى سنوردار نییه، به‌ڵكو ئێستا به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌چنه ناو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه كۆنترۆڵكراون.
مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌شڵێت، "یه‌كێك له روداوه پڕ له ئازاره‌كان ئه‌وه‌یه كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانی داعش سێ هه‌ڤاڵمانیان له حه‌سه‌كه شه‌هیدكرد".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "ئێمه ده‌زانین كه پلانه‌كه‌یان هێرشكردنه سه‌ر زیندانی جویران و كه‌مپی هۆڵ له‌خۆده‌گرێت، بۆیه پێویسته به‌په‌له چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌ترسیه بكرێت"، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌كرێت، ڕه‌نگه دۆخه‌كه زیاتر تێكبچێت.
