ڕوسیا نزیكه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێ له سوریا
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریا په‌یوه‌ندییان به بونی هێزه‌كانی ڕوسیا له به‌نده‌ری ده‌ریایی ته‌ڕتوس و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیمه‌وه هه‌یه.
- بنكه‌ی ده‌ریایی ته‌ڕتوسی ڕوسیا و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم له سوریا دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی پێكده‌هێنن بۆ پاراستنی كاریگه‌ریی مۆسكۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاژانسی هه‌واڵی بلومبێرگ بڵاویكردەوە ڕوسیا نزیكه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێ له سوریا بۆ مانه‌وه‌ی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی گرنگ له‌و وڵاته.
ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی مۆسكۆ و ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بڵاویكرده‌وه ڕایگه‌یاندوه، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریا په‌یوه‌ندییان به بونی هێزه‌كانی ڕوسیا له به‌نده‌ری ده‌ریایی ته‌ڕتوس و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیمه‌وه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له ڕوسیا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا پێی وایه لێكتێگه‌یشتنێكی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریر شام هه‌یه كه ڕێگه به ڕوسیا ده‌دات له‌و دوو بنكه‌یه‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆشداریداوه له‌وه‌ی ڕه‌نگه دۆخه‌كه له‌ژێر ڕۆشنایی ناسه‌قامگیریی سوریادا بگۆڕێت.
دیمیتری پێسكۆڤ وته‌بێژی كرێملین وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه بۆ لێدوان، هاوكات بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه كه نه‌یتوانیوه ئه‌م زانیاریانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئینتقالی سوریا پشتڕاست بكاته‌وه.
بنكه‌ی ده‌ریایی ته‌ڕتوسی ڕوسیا و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم له سوریا دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی پێكده‌هێنن بۆ پاراستنی كاریگه‌ریی مۆسكۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و حه‌وزی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، تا ئه‌فریقا.
بنكه‌ی ته‌ڕتوس له ساڵی 1971 به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی نێوان حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا و باوكی به‌شار ئه‌سه‌د و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له به‌نده‌ری ته‌ڕتوس دامه‌زراوه و تاكه بنكه‌ی هه‌میشه‌یی ڕوسیایه له ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ڕوسیا له سه‌ره‌تای ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له سوریا له ساڵی 2015ه‌وه خاوه‌ندارێتی بنكه‌ی حمه‌یمیم بوه كه پشت به دابینكردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌ل ده‌به‌ستێت كه له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ده‌گاته ته‌ڕتوس كه نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له باشوره‌وه دوره.