عێراق و بەریتانیا لەسەر گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە سوریا ڕێكەوتن

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: پەیوەندیەكی گرنگم بە سودانیەوە كرد و تاوتوێی ڕۆڵی سەرەكی عێراقمان كرد لە زامنكردنی سەقامگیری ناوچەكە.

- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێكەوتین لەسەر پێویستی گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە سوریا.

 

دەیڤد لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێكەوتین لەسەر پێویستی گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە سوریا.

دەیڤد لامی لە پێگەی خۆی لە ئێكس ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە پەیوەندیەكی گرنگم بە سودانیەوە كرد و تاوتوێی ڕۆڵی سەرەكی عێراقمان كرد لە زامنكردنی سەقامگیری ناوچەكە و ڕێكەوتین لەسەر پێویستی گواستنەوەی پڕۆسەی سیاسی لە سوریا بە جۆرێك هەڵوێستی هەموو سوریەكان لەخۆبگرێت لەپێناو بنیاتنانەوەی ژیانیان.

ئەمڕۆ نووسینگەی سودانی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیوەندی پێوە كردووە و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی دووپاتكردووەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و خاك و سەروەری سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار