محەمەد ساعدی دوا پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئێران بۆ هاوڵاتی ئاشكرا دەكات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد

- عێراق یەكیەكە لە وڵاتە دراوسیەكانی سوريا و بەشێوەیەكی نەرێنی گۆڕانكاریەكانی سوریا كاریگەریان لەسەر عێراق دەبێت.

- عێراق ڕێوشوێنەكانی توندتر كردووەتەوە و دەستیكردووە بە لێدانی حەشارگەی تیرۆریستان لە دیالە و كەركوك و موسڵ.

- پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق زۆر باشە و سەردان و كۆبوونەوەی گرنگ لەنێوانیاندا ئەنجامدراوە.

 

محەمەد ساعدی شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی ڕایگەیاند چەندین سەردان و كۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان عێراق و ئێران ئەنجامدراوە و بەگرنگی دەزانن عێراق دووربێت لەو شەڕەی ناوچەكەی گرتووەتەوە.

محەمەد ساعدی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند عێراق یەكیەكە لە وڵاتە دراوسیەكانی سوريا و بەشێوەیەكی نەرێنی گۆڕانكاریەكانی سوریا كاریگەریان لەسەر عێراق دەبێت.

وتيشى: عێراق ڕێوشوێنەكانی توندتر كردووەتەوە و دەستیكردووە بە لێدانی حەشارگەی تیرۆریستان لە دیالە و كەركوك و موسڵ و لەسەر سنوریش بەهەمان شێوە ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر.

پێشی وایە قورسە سیناریوەكەی سوریا لە عێراق دووبارە ببێتەوە و حكومەتەكەی سودانی ڕێكای سیاسی زۆر گرنگی گرتوەتەبەر و سەردانی گرنگ و پەیوەندی گرنگی ئەنجامداوە و عێراق جموجۆڵێكی زۆری دەسپێكردووە و پارێزراو دەبێت لەپشێوی ئەمنی و سیاسی.

سەبارەت بە پەیوەندیەكانی عێراق و ئێران و هەژمونی ئێران بەسەر عێراقەوە، وتى: ئەوەی كە لە سوریا ڕوودەدات هیچ كاریگەری ناخاتە سەر ئەم پەیوەندیانە و پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق زۆر باشە و سەردان و كۆبوونەوەی گرنگ لەنێوانیاندا ئەنجامدراوە و گفتووگۆش لە نێوانیاندا بەردەوامە و بەگرنگی دەزانن عێراق ببێتە ناوچەیەكی سەقامگیر و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و ناكۆكی ئەمنی كە بەرۆكی ناوچەكەی گرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار