مەزڵوم عەبدی: ئاسایش و سەقامگیری شاری ڕەقە لە پێشینەی کارەکانماندایە
دوێنێ
هاوڵاتی
- بەڵێنتان پێدەدەین کە هەنگاوی کرداری و شەفاف هەبن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دۆخی ئێستا.
- کاردەکەین بۆ ئەوەی لە هەموو بڕیارێکدا دەنگتان بایەخی خۆی هەبێت و ببیسرێت.
- بە ڕووخانی ڕژێمی تاوانکار، ئێستا ڕێگا بۆ ئێمە خۆش بووە کە هەموو کێشەکانمان لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەر بکەین.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند ئێستا ڕێگا بۆ ئێمە خۆش بووە کە هەموو کێشەکانمان لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەر بکەین.
مەزڵوم عەبدی ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەڵێنتان پێدەدەین کە هەنگاوی کرداری و شەفاف هەبن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دۆخی ئێستا و کاردەکەین بۆ ئەوەی لە هەموو بڕیارێکدا دەنگتان بایەخی خۆی هەبێت و ببیسرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بە ڕووخانی ڕژێمی تاوانکار، ئێستا ڕێگا بۆ ئێمە خۆش بووە کە هەموو کێشەکانمان لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەر بکەین، چونکە سووریا شایەنی ئەوەیە داهاتووی خۆی پێکەوە بنیات بنێت، دوور لە ڕق و کینە و دووبەرەکی.
وتیشی: گفتوگۆی نیشتمانی هەمەلایەنە تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی سووریاییەکان بۆ بەدیهێنانی ئارامی و دادپەروەری و پاراستنی کەرامەتی سەرجەم لایەنەکان.
جەختیشیکردەوە، ئاسایش و سەقامگیری شاری ڕەقە لە پێشینەی کارەکانیاندایە، و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە نەخوازراوانە دەکەن کە لە ڕەققە ڕوویاندا و هاووڵاتییان زەرەرمەندبوون.