باسم عەوادی: عێراق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سوریا نه‌كردوه‌

20 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- له‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی و شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، عێراق په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هاوپەیمانان و ئه‌مریكا هه‌بوه‌.

- سەردانی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بۆ بەغدا پشتڕاستیکردەوە کە ئاسایشی عێراق پارێزراوە و هیچ پێشێلکارییەک ڕێگەپێدراو نییە.

- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا ئێستاش لە عێراق ئامادەیە و لەماوەكانی ڕابردودا 75 هێرشیان لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.

 

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند عێراق پشتگیری هیچ گروپ و لایه‌نێكی سیاسی لە سوریادا ناكات.

باسم عەوادی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، له‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی و شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، عێراق په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هاوپەیمانان و ئه‌مریكا هه‌بوه‌ و سەردانی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بۆ بەغدا پشتڕاستیکردەوە کە ئاسایشی عێراق پارێزراوە و هیچ پێشێلکارییەک ڕێگەپێدراو نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆڵی حکومەتی عێراقی لە هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە بەرز نرخاند، هەروەها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا ئێستاش لە عێراق ئامادەیە و لەماوەكانی ڕابردودا 75 هێرشیان لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.

باسم عەوادی باسی لەوەشكرد، عێراق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سوریا نه‌كردوه‌، هەروەها عێراق هیچ پرۆژه‌یه‌كی یەكلایەنەیان سه‌باره‌ت به‌ سوریا نییه‌ و پشتگیری هیچ گروپ و لایه‌نێكی سیاسی له‌و وڵاته‌دا ناكات، بەڵام ناكرێت تێڕوانینی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌كانی سوریا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت.

ئەوەشی خستەڕو، نه‌ داعش و هیچ گروپێكی دیكه‌ی چه‌كداری توندڕه‌و بۆی نییه‌ و ناتوانێت سنوره‌كانی عێراق ببه‌زێنێت، به‌تایبه‌تی كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ن گورز له‌ هه‌ر جموجۆڵێكی تیرۆریستی بده‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار