بەمەبەستی کردنەوەی باڵیۆزخانە لە سوریا شاندێكی قەتەری سەردانی ئەو وڵاتە دەكات

19 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بڕیارە یەکەمین شاندی قەتەری رۆژی یەکشەممە سەردانی سووریا بکات.

- شاندێکی قەتەری سەردانی سووریا دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

- قەتەر لە تەممووزی 2011 باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق داخست.

 

دیپلۆماتێکی قەتەری ئاشكرایكرد بڕیارە یەکەمین شاندی قەتەری رۆژی یەکشەممە سەردانی سووریا بکات بەمەبەستی کردنەوەی باڵیۆزخانە ئەو وڵاتە لە سوریا.

بڕیارە یەکشەممە، شاندێکی قەتەری سەردانی سووریا بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

 دیپلۆماتێکی قەتەری بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە بڕیارە یەکەمین شاندی قەتەری رۆژی یەکشەممە سەردانی  سووریا بکات بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و باشکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان."

قەتەر لە تەممووزی 2011 باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق داخست و باڵیۆزەکەی گەڕاندەوە دوای ئەوەی خۆپێشاندانی دژی بەشار ئەسەد گۆڕدرا بۆ شەڕی نێوخۆ.

دیپلۆماتە قەتەرییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە لەنێو شاندەکەدا دەبن و ئەو هەواڵانەشی رەتکردنەوە گوایە سەرۆکی هەواڵگریی قەتەر سەردانی دیمەشقی کردبێت.

 پێشتر بەرپرسێکی قەتەری رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دەرەچەیەکی پەیوەندی لەگەڵ هەتەشە کردووەتەوە.

 بە وتەی بەرپرسەکە، ئامانج لە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەتەشە و گرووپەکانی دیکە "پاراستنی ئارامی و دامەزراوە حکومییەکانی سووریایە لە ماوەی قۆناخی راگوزەردا."

 قەتەر رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار