ئەحمەد ش*ە*ر*ع: كار لەسەر دادگاییكردنی بەشار ئەسەد دەكەین

17 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- كۆی بەڵگەنامەكانی زیندانی سیدنایا كۆدەكەینەوە بەمەبەستی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد لە دادگایەکی نێودەوڵەتی.

- بەنیازن زیندانی سیدنایا بکەنە مۆزەخانە و کۆی بەڵگەنامەکانیش کۆبکەنەوە.

- ئۆپۆزسیۆن پلانی هەیە کە زیندانی سیدنایا بکاتە مۆزەخانە تا هەردەم هاوڵاتیان ئەو تاوانانەیان لەبەرچاوبێت کە رژێمی ئەسەد لەماوەی دەیان ساڵ دەرحەق بە هاوڵاتیانی سوریا ئەنجامی داون.

 

هاوشێوەی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی، زیندانی سیدنایاش لە باکوردی دیمەشق دەکرێتە مۆزەخانە و وەك بەڵگەیەكیش بۆ دادگاییكردنی بەشار ئەسەد بەكاریدەهێنن.

ئەحمەد شەرع فەرماندەی دەستەی تەحریر شام ڕایگەیاند كۆی بەڵگەنامەكانی زیندانی سیدنایا كۆدەكەینەوە بەمەبەستی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد لە دادگایەکی نێودەوڵەتی.

ئەحمەد شەرع ڕونیكردەوە بەنیازن زیندانی سیدنایا بکەنە مۆزەخانە و کۆی بەڵگەنامەکانیش کۆبکەنەوە بەمەبەستی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد لە دادگایەکی نێودەوڵەتی.

لە دوای ڕاپەرینی ساڵی 1991  ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی کرایە مۆزەخانە،کە دەرخەری دڕندەیی رژێمی بەعس بوو لەماوەی دەسەڵاتی لەعێراق.

 لەدوای روخانی بەشار ئەسەدیش ئۆپۆزسیۆن پلانی هەیە کە زیندانی سیدنایا بکاتە مۆزەخانە تا هەردەم هاوڵاتیان ئەو تاوانانەیان لەبەرچاوبێت کە رژێمی ئەسەد لەماوەی دەیان ساڵ دەرحەق بە هاوڵاتیانی سوریا ئەنجامی داون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار