حەیدەر بەرزنجی بۆ هاوڵاتی: هیچ مەترسیەك لەسەر عێراق نییە

16 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد

- زۆربەی لایەنەكان عێراقیان دڵنیاكردووەتەوە و هیچ ترسێك لەسەر عێراق نييه.

- ئەو دەنگۆیانەی هەیە تەنها لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێنەوە و تەنها بابەتەكە بابەتی میدیایە و هیچی تر.

- ڕووداوەكان و گۆڕانكاریەكانی سوریا هیچ كاریگەریەكی نییە لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئێران.

 

دكتۆر حەیدەر بەرزنجی شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی دڵنیایی دەدات هیچ مەترسیەك لەسەر عێراق نییە و پەیوەندیەكانیشی لەگەڵ ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت.

دكتۆر حەیدەر بەرزنجی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند هیچ مەترسیەك لەسەر عێراق نییە، ئەو دەنگۆیانەی هەیە تەنها لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێنەوە و تەنها بابەتەكە بابەتی میدیایە و هیچی تر.

وتيشى: زۆربەی لایەنەكان عێراقیان دڵنیاكردووەتەوە و دەسەڵاتدارانی نوێی سوریاش زیاتر لەجارێك عێراقیان دڵنیا كردووەتەوە كە مەبەستیان عێراق نییە و ئەیانەوێت پەیوەندیەكانیان لەگەڵ عێراق بەهێز بكەن و هیچ ترسێك لەسەر عێراق نییە.

رونیشیكردەوە ڕووداوەكان و گۆڕانكاریەكانی سوریا هیچ كاریگەریەكی نییە لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئێران، بەپێچەوانەوە ئەو پەیوەندیانە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبن، ئێمە سنوری هاوبەش و عەقیدەی هاوبەشمان هەیە و ڕێكەوتنی ئەمنی و چەند ڕێكەوتنێكی تر لەنێوانماندا هەیە .

دووپاتیشیكردەوە بۆچی سیناریۆی سوریا لە عێراق دووبارەببێتەوە، لەكاتێكدا هیچ وڵاتێك لە ناوچەكە هێندە عێراق دیموكراسی نییە، ئەوانەی داوای گۆڕینی ڕژێمی عێراق دەكەن، لەسەر چ پێوەرێك داوا دەكەن، چی ڕوویداوە تاكو داوای گۆڕینی ڕژێمی سیاسی بكەن لە عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار