مالیکی: روخانی دەسەڵاتی شیعە لە عێراق ئەو خەونەیە کە بەدینایەت
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئەوەی لە سوریا رویدا مەبەست لێی جوڵاندنی گۆڕەپانی عێراقە.
- هەر کەسێک هەوڵی روخاندنی دەسەڵاتی شیعە لە بەغدا بدات ئەوا خەونەکەی بەدینایەت.
- عێراق وڵاتێکی دیموکراتییە و بە ئاشتیانە دەستاودەستی دەسەڵات دەکرێت.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: ئەوەی لە سوریا رویدا مەبەست لێی جوڵاندنی گۆڕەپانی عێراقە و هەر کەسێک هەوڵی روخاندنی دەسەڵاتی شیعە لە بەغدا بدات ئەوا خەونەکەی بەدینایەت.
بە وتەی مالیکی عێراق وڵاتێکی دیموکراتییە و بە ئاشتیانە دەستاودەستی دەسەڵات دەکرێت، رێکەوتن و لێکتێگەیشتنیش لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە.
رونیشیکردەوە عێراق لەسەر بنەمای دەستور بنیاتنراوە و پەرۆشن کاروانەکەیان هاوتەریب بێت لەگەڵ دەستور و چوارچێوە یاساییەکان.
بابهتی پهیوهندیدار