ئەسۆشێتدپرێس: ترەمپ دەستبەرداری سوریا نابێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- لەدوای رادەستکردنی دەسەڵات بە دۆناڵد ترەمپ، پێناچێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنێتەوە.

- هەڕەشەکان بۆ گەڕانەوەی داعش واپێویستدەکات هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە.

 

ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویکردەوە پێناچێت ترەمپ ئەمجارە دەستبەرداری سوریا بێت و هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بکشێنیتەوە.

ئاژانسەكە لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: لەدوای رادەستکردنی دەسەڵات بە دۆناڵد ترەمپ، پێناچێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنێتەوە هاوشێوەی ئەوەی لە خولی دەسەڵاتی پێشوویدا کردی.

ئەو بەرپرسانە دەڵێن: ترەمپ زۆر شانازی بە لەناوبردنی داعشەوە کردووە و هەڕەشەکانیش بۆ گەڕانەوەی داعش واپێویستدەکات هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە.

ئەو ئاژانسە دەشڵێت ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی داهاتوودا، بارودۆخی نوێ ئیدارەکەی ترەمپ ناچاردەکات چاوخشاندن بەو خشتەی کاتی کشانەوەیان بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار