بەغدا: ماهیر ئەسەد لەناو خاكی عێراقدا نییە
دوێنێ
هاوڵاتی
-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماهیر ئه‌سه‌د روی له عێراق نه‌كردووه.
- ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سۆشیال میدیادا باس له بونی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریا له‌ناو خاكی عێراقدا ده‌كه‌ن دوره له ڕاستییه‌وه.
- داوای له میدیاكان كرد كه وردبین و وریا بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بونی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریای له ناو خاكی عێراق ڕه‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماهیر ئه‌سه‌د روی له عێراق نه‌كردووه.
عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سۆشیال میدیادا باس له بونی ماهر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریا له‌ناو خاكی عێراقدا ده‌كه‌ن دوره له ڕاستییه‌وه.
عه‌مید میقداد میری داوای له میدیاكان كرد كه وردبین و وریا بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانیانه‌وه.
ماهر ئه‌سه‌د كوڕه بچوكه‌كه‌ی حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشوی سوریایه و برا بچوكی به‌شار ئه‌سه‌د له 8ی (كانونی دووه‌م)ی 1967 له‌دایكبوه.
دوای مردنی باوكی حافز ئه‌سه‌د له ساڵی 2000، ماهر به خێرایی له ڕێگه‌ی پله سه‌ربازییه‌كانه‌وه به‌رزبوه‌وه، له‌وێ له پله‌ی لیواوه به‌رزكرایه‌وه بۆ فه‌ریق، دواتر بو به فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی كۆمارییه‌كان، پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربازی كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سی له‌خۆگرتبو.