داوای ڕاگرتنی ئەو نەوتە دەكرێت کە عێراق هەناردەی سوریای دەکات

22 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

-مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایکرد هەناردەکردنی نەوتی رەشی عێراق بۆ سوریا رابکیرێت.

- مانگانە بەغدا بڕی 120 هەزار تۆن نەوتی ڕەش هەناردەی سوريا دەکات.

 

پەرلەمانتارێکى عێراق داوای ڕاگرتنی ئەو نەوتە دەکات کە عێراق هەناردەی سوریای دەکات.

مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایکرد هەناردەکردنی نەوتی رەشی عێراق بۆ سوریا رابکیرێت کە مانگانە بەغدا بڕی 120 هەزار تۆن نەوتی ڕەش هەناردەی ئەو وڵاتە دەکات.

داوای ئەم پەرلەمانتارەش دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد دێت کە هاوپەیمانی ئێران و لە شیعەکانی عێراقەوە نزيک بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار