عێراق: لەمساڵدا 116 بازرگانی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون
21 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لە ساڵی 2024 دا دەست بەسەر بڕی 3 تۆن و 150 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.
- (116) قاچاخچی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.
- دادگا سزای بەسەر 82 قاچاخچی نێودەوڵەتیدا سەپاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆى عێراق دەستگیركردنی 116 بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەكانی لە ماوەی ساڵی 2024دا ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: بە بڕیارى دادوەر كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندیی لە ڕەسافە دەرچووە و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە كاروباری ماددە هۆشبەرەكان، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی، و لە ڕێگەی بەشی لێكۆڵینەوە تایبەتەكانەوە بۆ پاڵپشتیكردنی فەوجی بارەگای گشتی تاكتیكی ، چوارەمین ئۆپەراسیۆنی گەورەی ڕێگریكردنیان ئەنجامدا لە مێژووی عێراقدا، كە تۆڕەكانی بازرگانی نێودەوڵەتی كردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان توانیویەتی (116) بازرگانی نێودەوڵەتی دەستگیربكات و دەست بەسەر (3) تۆن و (150) كیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا بگرێت، هەروەها سزای لەسێدارەدان بەسەر (82) بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەكان لەماوەی ساڵی 2024دا بسەپێنێت.