لە سوریا داوای ڕاگرتنی یاساكانی سەندیكای هونەرمەندان دەكرێت
18 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- داوایان لە دەسەڵاتی نوێی ئەو وڵاتە کردووە کارکردن بە یاسا و رێنماییەکانی سەندیکای هونەرمەندان و لیژنەی بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەفزیۆن رابگیرێن.
- داواش دەکەن پەلە بکرێت لە رێوشوێنەکان تا کاری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هونەرمەندان نەوەستن کە هیچ سەرچاوەیەکی بژێوی تریان نییە.
داوا دەکرێت کارکردن بە یاساکانی سەندیکای هونەرمەندانی سوریا و بەرێوەبەرایەتی چاودێری کارە هونەرییەکان رابگیرێن.
لەبەیاننامەیەکدا کە واژۆی چەندین هونەرمەندی سوریای لەسەرە داوایان لە دەسەڵاتی نوێی ئەو وڵاتە کردووە کارکردن بە یاسا و رێنماییەکانی سەندیکای هونەرمەندان و لیژنەی بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەفزیۆن رابگیرێن.
داواش دەکەن پەلە بکرێت لە رێوشوێنەکان تا کاری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هونەرمەندان نەوەستن کە هیچ سەرچاوەیەکی بژێوی تریان نییە و وەرزی بەرهەمهێنانی کاری درامیش نزیکە و راگرتنی کارە هونەرییەکان زیانێکی گەورەی ماددی بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هونەرمەندان دەگەیەنێت.