ئاژانسی هەواڵی سوریا ڕوونكردنەوە لەسەر پەیامێكی ئەحمەد شەرع دەدات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەحمەد شەرع كە نازناوەكەی (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرۆکی تەحریر شام، لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە.

- سەرجەم كارو چالاكیەكانی لە ڕێگەی پێگەی (فەرماندەی گشتی-سوریا)وە بڵاودەكرێتەوە.

 

ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویكردەوە ئەحمەد شەرع لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە و سەرجەم كارو چالاكیەكانی لە ڕێگەی پێگەی (فەرماندەی گشتی-سوریا)وە بڵاودەكرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع كە نازناوەكەی (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرۆکی تەحریر شام، لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە.

پێشتر هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌ناوی ئەحمەد شەرع له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X"، له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندبو، "له‌ پێناو یه‌كپارچه‌یی سوریا و سه‌پاندنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌ ته‌واوی خاكی سوریا، داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپه‌كانی هه‌سه‌ده‌ (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات) ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ جیاببنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازییه‌وه‌ بكه‌ن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار