هادی جەلۆ مەرعی بۆ هاوڵاتی: عێراق نیگەرانە لە ڕووداوەكانی سوریا
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد
- تائێستاش د*ا*ع*ش بە تەواوەتی لە سوریا تێكنەشكاوە، ئەمەش بۆتە جێگای نیگەرانی دەوڵەتی عێراق.
- ڕووداوەكانی سوریا زۆر گەورەن و هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەكە.
- ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ لاوازكردنی عەرەب.
هادی جەلۆ مەرعی سەرۆكی دەستەی شرۆڤەكارانی سیاسی عێراق ڕایگەیاند ئیسرائیل بەنیازە ناوچەی عەرەبی هەڵبوەشێنێتەوە.
هادی جەلۆ مەرعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەو گۆڕانكاریانەی لە سوریا ڕوودەدەن جێگای نیگەرانین بۆ عێراق.
وتيشى: عێراق بەتەنیشت سوریاوەیە و هەردوولا خاوەنی چەكدارن و نیازی ڕژێمی نوێی سوریا نازانین و تائێستاش داعش بە تەواوەتی لە سوریا تێكنەشكاوە، ئەمەش بۆتە جێگای نیگەرانی دەوڵەتی عێراق.
ڕونیشیكردەوە ڕووداوەكانی سوریا زۆر گەورەن و هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەكە و ئیسرائیل بەنیازە ناوچەی عەرەبی هەڵبوەشێنێتەوە و دابەشی بكات و سوپاكانی وێران بكات و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ لاوازكردنی عەرەب.