ڕاوێژكارێكی سودانی لەڕێگای هاوڵاتیەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

3 ڕۆژ لەمەوپێش



ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد

- ئیبراهیم سومەیدەعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند بڕیاریداوە دەست لەكار بكێشێتەوە.

- لەگەڵ هەر چاوپێكەوتن و لێدوانێكی، كێشەی بۆ دروست دەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق.

- پێشتر هاوڵاتی چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ ئیبراهیم سومەیدەعی ڕێكخست و لەڕێگای هاوڵاتیەوە پەیامی سودانی گەیاند بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان.

 

ئیبراهیم سومەیدەعی ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

ئیبراهیم سومەیدەعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند دوای ئەوەی لەگەڵ هەر چاوپێكەوتن و لێدوانێكی، كێشەی بۆ دروست دەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق ، بڕیاریداوە دەست لەكار بكێشێتەوە.

دوای ئەوەی هاوڵاتی پەیوەندی بە ڕاوێژكارەكەی سودانیەوە كرد بەمەبەستی لێدوان وەرگرتن، دووپاتیكردەوە: كە دوای ئەوەی دەستلەكار دەكێشێتەوە ئەو كاتە بە ئارەزووی خۆيى و بە ئازادانە لێدوانیان بۆ دەدات.

پێشتر هاوڵاتی چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ ئیبراهیم سومەیدەعی ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێكخست و لەڕێگای هاوڵاتیەوە پەیامی سودانی گەیاند بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان.

 

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند نابێت ڕاوێژکاران بۆچوونی خۆیان لە ڕێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بخەنە ڕوو بە جۆرێک پێچەوانەی هەڵوێستی گشتیی ئیدارەدانی وڵات بێت.

وتیشی لەمەودوا نابێت بەبێ ڕێگەپێدانی فەرمی لێدوان بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن بدەن.

ڕاوێژکارەکانیشی سەرپشک کردووە لە مانەوە یان بەجێهێشتنی کارەکانیان و دەڵێت هەر کاتێک ئەو پۆستەیان جێهێشت ئەوا ئازاد دەبن لە گوزارشتکردن لە بیر و بۆچوونەکانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار