شرۆڤەكارێكی سیاسی لە بڕۆكسێلەوە بۆ هاوڵاتی: ئەمریكا نەخشەی ناوچەكە دەگۆڕێت و عێراقیش دەگرێتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد

- ئەمريكا كار لەسەر كەمكردنەوەی هەژمونی ئێران دەكات.

- بە حكومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە كە چیتر ڕێگە نادات گرووپە چەكدارەكان و میلیشاكان و بەرەی موقاوەمەی عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق ببێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر ناوچەكە و ئیسرائیل.

- ئەمریكا حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر ئەو گرووپە چەكداریانە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل بەهاوبەشی لەو گرووپانە دەدەن هەر وەك چۆن لەیەمەن ڕوودەدات.

 

دكتۆر خالد زین الدین شرۆڤەكاری سیاسی لە بڕۆكسێل ڕایگەیاند گۆڕانكاریەكی گەورە لە عێراق ڕوودەدات و ئەمریكا حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە.

دكتۆر خالد زین الدین تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەمريكا كار لەسەر كەمكردنەوەی هەژمونی ئێران دەكات و بە حكومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە كە چیتر ڕێگە نادات گرووپە چەكدارەكان و میلیشاكان و بەرەی موقاوەمەی عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق ببێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر ناوچەكە و ئیسرائیل.

وتيشى: ئەمریكا حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر ئەو گرووپە چەكداریانە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل بەهاوبەشی لەو گرووپانە دەدەن هەر وەك چۆن لەیەمەن ڕوودەدات، تاكو دەست و باڵەكانی ئێران ببڕێت و هێڵی نێوان تاران و بەغدا و دیمەشق و بەیروت ببچڕێنێت و كار لەسەر گۆڕینی نەخشەی ناوچەكە دەكات.

سەبارەت بە سوریا وتی: توركیا هەڵكشانی كورد بە مەترسی دەبینێت بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییان و چاوەڕوانی دۆناڵد ترەمپ دەكەین تا بزانین ڕێكەوتن لەگەڵ توركیا دەكات یان ڕێگە بە كورد دەدات دەوڵەتێكیان هەبێت، جارێ‌ زووە بۆ باسكردنی چارەنووسی كورد و كەمینەكان و ئەوەی لە سوریا ڕوویداوە سەرتایەكە بۆ گۆڕانكاریەكی گەورە لە ناوچەكە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار