سەربازە سوریە هەڵاتوەكان بۆ عێراق گەڕانەوەی وڵاتەكەی خۆیان
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 36 كارمه‌ندی سوری له به‌نده‌ری ئه‌لبو كه‌مال له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه.
- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هەزار و 905 ئه‌فسه‌ر و سەربازی سوریا به‌فه‌رمی نێردرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
- داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا كردوه ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بپارێزن.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هەزار و 905 ئه‌فسه‌ر و سەربازی سوریا کە لەکاتی روخانی رژێمی بەشار ئەسەد هانایان بۆ عێراق هێنابو، به‌فه‌رمی نێردرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 7ی مانگی 12ى ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سوپای سوریا، ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كان، هه‌روه‌ها كارمه‌ندان و پاسه‌وانانی ده‌روازه‌ی ئه‌لبو كه‌مالی سوریا، هانایان بۆ هێزه‌كانی عێراق هێنا و داوای چونه ناو خاكی عێراقیان كرد له پاش ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمیی، پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانمان به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی سوریا كاریان كرد بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێبدرێت بچنه ناو خاكی عێراقه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شوێنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه دابینكرا به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی سوپای سوریا و ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیان و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان به ئه‌مانه‌ت له‌لای وه‌زاره‌تی به‌رگری، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 36 كارمه‌ندی سوری له به‌نده‌ری ئه‌لبو كه‌مال له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌به‌ر ڕێزگرتن له گه‌لی سوریا و ئیراده‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئه‌م پێكهاته‌یه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای داواكارییه‌كه‌یان، له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی قائیمه‌وه گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، دوای پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌كی نوسراو بۆ ئه‌و كه‌سانه كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان و ناو خێزانه‌كانیان، كه ده‌خرێنه نێو ئه‌و لێبوردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن له لایه‌نی سوریا، هه‌زار و 905 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز گه‌ڕێندرانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ڕاده‌ستی هێزێكی پاراستن له لایه‌نی سوریاوه له ده‌روازه‌ی سنوری قائیم كران.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا كردوه "ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بپارێزن و بیانخه‌نه به‌ر لێبوردنی گشتی و دڵنیابن له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانیان كه چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پابه‌ندبون به پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌ربڕینی نیه‌تپاكیه.
دوپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانی سوپای سوریادا بون، هێشتا له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدان و هه‌ركاتێك حكومه‌تی نوێی سوریا پێكهێندرا به‌فه‌رمی راده‌ست ده‌كرێنه‌وه".