هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا زیادكران

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن.
- ئەم هێزە زیادانە بە هێزی گەڕی کاتی دادەندرێن، پاڵپشتی لە ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەن.
- رونیشیكردەوە ماوەی چەند مانگێكە ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا لە سووریا زیادكراون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : ڕایگەیاند وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش، ژمارەی سەربازەکانمان لە سووریا بۆ دوو هەزار سەرباز زیاد کردووە.
جەنەڕال پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، "ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن.
وتيشى: ئەم هێزە زیادانە بە هێزی گەڕی کاتی دادەندرێن، پاڵپشتی لە ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەن، لەکاتێکدا ئەو 900 سەربازەی لەوێن لە ئەرکی درێژخایەندان.
رونیشیكردەوە ماوەی چەند مانگێكە ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا لە سووریا زیادكراون.
لە ساڵی 2019ـەوە بەرپرسانی واشنتن دەڵێن ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان 900 سەربازە.
هێزەکانی ئەمریکا ئێستا لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، پارێزگای دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا و پارێزگای حمسن لە باشووری سووریا.
واشنتن دوو هەزار و 500 سەربازیشی لە عێراق هەیە، ماوەی چەندین ساڵە هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی زەوینی دژ بە داعش لە سووریا و عێراق دەکات.
