زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن سووری وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتوه‌

5 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- هه‌فته‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له سوريا.

-5.5 ملیۆن ئاواره‌ له‌ چوارچێوه‌ی سنوره‌كانیدا ماونه‌ته‌وه‌.

-17 ملیۆن سوورى پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ و 90%ی كۆی گشتی دانیشتوان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.

 

ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران، داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد پاڵپشتی فراوانكردنی بازنه‌ی كاره‌كانی سیسته‌می نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆی سوریا و په‌نابه‌ران بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران، "له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه‌ له‌ مانگی ئازاری ساڵی 2011ه‌وه‌، سوریا شایه‌تی وێرانكارییه‌كی به‌رفراوان و ئاواره‌بونی به‌رفراوان بوه‌، زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن سووری وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتوه‌، هاوكات 5.5 ملیۆن ئاواره‌ له‌ چوارچێوه‌ی سنوره‌كانیدا ماونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 17 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌بون هێشتا پێویستیان به‌ هاوكارییه‌".

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، هه‌فته‌ی ڕابردو نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان كه‌ 100 هه‌زار كه‌سیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاتون.

ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ پابه‌ندبونی خۆی به‌ هاوكاریكردنی سووریا ڕاگه‌یاند، بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتییه‌كی ژیانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌ مرۆییه‌ گه‌وره‌كان له‌ وڵاته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بوژانه‌وه‌ و سه‌قامگیری، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ 17 ملیۆن كه‌س پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ و 90%ی كۆی گشتی دانیشتوان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.

له‌ ماوه‌ی ساڵانی جه‌نگدا، سووریا شایه‌تی ئاستێكی گه‌وره‌ی توندوتیژی و وێرانكاری بو، زیاتر له‌ دو ملیۆن كه‌س مانه‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ و كه‌رته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ له‌ شاره‌كه‌دا ڕوخێنران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار