کوژرانى کارمەندێکی باڵیۆزخانەى ئێران لە دیمەشق ڕاگەیەندرا

7 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- لە نێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللـە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

- کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەفە، كاتێك بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە.

- حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگاییکردنی بکوژانی داود بیتەرەف.

 

وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاند، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری دیمەشق کوژراوە.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، یەكشەممەی رابردوو، لە نێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللـە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتيشى: کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەفە، كاتێك بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بەو هۆیەوە بیتەرەف گیانی لەدەستداوە.

ڕونیشیكردەوە حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگاییکردنی بکوژانی داود بیتەرەف و لە رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانیان چاودێریی دۆسیەی کوژرانی کارمەندەکەیان دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار