تەقینەوەیەک لە رۆژئاوای تورکیا کوژرانی 12 کەسی لێکەوتەوە

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی پارێزگای باڵکئەسیری رویداوە.
- بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا 12 کەی کوژان و سێ کەسی تریش برینداربوون.
راگەیاندنەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە: تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی پارێزگای باڵکئەسیری رویداوە و بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا 12 کەی کوژان و سێ کەسی تریش برینداربوون.
تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە روویداوە و هێزە ئەمنیەکانی تورکیاش بە دووری دەزانن کارێکی تێکدەرانە بێت.
ئیسماعیل ئوستائۆغڵو پارێزگاری باڵکئەسیر رایگەیاند، بەگوێرەی زانیاری سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 12 کەس گیانیانلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
وتيشى: جگە لە گیانلەدەستدانی 12 کەس، چوار کەسیش لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوونە.
