ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ كردنەوەی باڵوێزخانە لە سووریا

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- بۆ ئێران گرنگە کە حکومەتی داهاتووی سووریا بە دەنگی خەڵکی ئەو وڵاتە پێکبهێنرێت.
- نابێت رێگە بدرێت تیرۆر لە سووریا گەشە بکات و ببێتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.
- حکومەتی ئێران ئامادەیە باڵیۆزخانەی لە دیمەشق بکاتەوە.
فاتمە مهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند تاران ئامادەیە باڵیۆزخانەکەی لە سووریا بکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، فاتمە مهاجرانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئێران گرنگە کە حکومەتی داهاتووی سووریا بە دەنگی خەڵکی ئەو وڵاتە پێکبهێنرێت و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت.
وتيشى: نابێت رێگە بدرێت تیرۆر لە سووریا گەشە بکات و ببێتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی نوێی سوریا، رێگەی دیپلۆماسیدەگرنەبەر و حکومەتی ئێران ئامادەیە باڵیۆزخانەی لە دیمەشق بکاتەوە و گفتوگۆکان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەمان لە سووریا بەردەوامن.
