گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیاوە بەردەوامە

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لە 15 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سووری توركيايان جێهێشتووە.
- نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سووریا بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی 13 ساڵی رابردوو روویان لە تورکیا کردووە.
لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد تا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سووری کەمپەکانی تورکیا جێدەهڵن و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیاوە بەردەوامە و لە 15 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سووری ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە جیاجیاکانی سووریا.
بەپێی ئامارەکانی تورکیاش نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سووریا بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی 13 ساڵی رابردوو روویان لە تورکیا کردووە.

بابهتی پهیوهندیدار