چەند چێشتخانەیەك لە شارێكی عێراق گۆشتی كەریان داوە بە هاوڵاتیان

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- دادگای شاری حلە_ بابل سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر چوار کەسدا سەپاند بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژ و فرۆشتنەوەی بە چێشتخانەکان.

- داوا لە دادگای پارێزگای بابل دەکات ناوی چێشتخانەکان ئاشکرا بکات کە تیایدا ئەو گۆشتەیان داوە بە هاوڵاتیان.

 

دادگای شاری حلە_ بابل سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر چوار کەسدا سەپاند بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژ و فرۆشتنەوەی بە چێشتخانەکان.

لەوبارەیەوە حەیدەر متێری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئەمرۆ سێشەممە لە فەیسبوکی خۆی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: ئەو چوارکەسە بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژ و سەربڕين و فرۆشتنەوەیان بە چەێشتخانەکان، دادگا سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندوون.

ئەو پەرلەمانتارە لە نوسراوەکەیدا داوا لە دادگای پارێزگای بابل دەکات ناوی چێشتخانەکان ئاشکرا بکات کە تیایدا ئەو گۆشتەیان داوە بە هاوڵاتیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار