ئەمریكا: دەبێت عێراق نووسینگەی حوسیيەكان لەسەر خاكەكەی دابخات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە چالاکییەکانی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکی وڵاتەکەی ڕابگرێت.

- حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بارودۆخانە دەکات.

 

ڕۆژنامەی العربیة الجدید بڵاویكردەوە، ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە كە چالاکی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکیەکەی ڕابگرێت و نوسینگەکەیان لە پایتەخت دابخات.

ڕۆژنامەكه ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری بەپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە چالاکییەکانی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکی وڵاتەکەی ڕابگرێت، لەوانەش نوسینگەکەیان کە لە پایتەختە دابخات، واشنتن ئامۆژگاری عێراقی كردوە كە بەردەوامبونی چالاكیە مەدەنیەكانی ئەو گروپە لەناو خاكەكەیدا، عێراق ڕوبەڕوی فراوانبونی كێشەكانی ناوچەكە دەكاتەوە بۆ ناوخۆی وڵاتە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بارودۆخانە دەکات بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە کاردانەوەی ئەو ڕوداوانەی کە وڵاتانی دەوروبەری ڕودەدەن بپارێزێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار