سووریا هۆشداری بە ئێران دەدات

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- دەبێت ئێران ڕێز لە ویستی گەلی سووریا و سەروەری وڵات بگرێت.

- هۆشداریان پێدەدەین لە بڵاوكردنەوەی هەرچ پشێویەك لە سووریا.

 

وەزارەتی دەرەوەی سووریا هۆشداری دەدات بە ئێران لە بڵاوكردنەوەی پشێوی لە وڵاتەكەیدا.

ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە دەبێت ئێران ڕێز لە ویستی گەلی سووریا و سەروەری وڵات بگرێت و هۆشداریان پێدەدەین لە بڵاوكردنەوەی هەرچ پشێویەك لە سووریا.

پێشتر عەلی خامنەیی، رێبه‌ری باڵای ئێران لە وتارێکیدا داوای لە گەنجانی سوری کرد کە بە هەمو هێز و ئیرادەیەکیانەوە ڕوبەڕوی ئەو کەسانە بوەستن کە ئەو ئاژاوە ئەمنییەیان داڕشتوە و ئەوانەی جێبەجێیان کردوە.

لەلایەن خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران هۆشدارییدا لە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی هەمەلایەنە لە سوریا، لە میانی دەستپێشخەرییەکدا کە خستیەڕوو، داوای گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە نێویاندا حکومەتی نوێی سووریای کرد، لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ سەروەری سوریا دوپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە نابێت ئەم وڵاتە ببێتە پەناگەیەک بۆ تیرۆر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار