هێزەکانی ئەمریکا ماوەیەکی زیاتر لە عێراق دەمێننەوە

4 مانگ لەمەوپێش
- بەرپرسانی عێراق بۆچوونیان گۆڕاوە سەبارەت بە کشانەوەی سوپای ئەمریکا.
- بەرپرسانی عێراق گرنگی زیاتر بە رێنمایی ئەمریکا دەدەن بۆ جێگیرکردنی سوپای عێراق لەسەر سنوری سووریا.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرایكرد بەهۆی روداوەکانی سوریا، هێزەکانی ئەمریکا ماوەیەکی زۆر زیاتر لەوەی لەگەڵ عێراق رێکەوتوون دەمێننەوە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری بەرپرسێکی باڵای عێراقەوە بڵاویکردەوە هێزەکانی ئەمریکا ماوەیەکی زۆر زیاتر لەوەی لەگەڵ عێراق رێکەوتوون دەمێننەوە ئەوەش بەهۆی روداوەکانی ئەم دواییەی سوریا.
دەشڵێت بەرپرسانی عێراق بۆچوونیان گۆڕاوە سەبارەت بە کشانەوەی سوپای ئەمریکا ئەو وادەیەی کە دانراوە درێژدەکرێتەوە، لە ئێستاشدا بەرپرسانی عێراق گرنگی زیاتر بە رێنمایی ئەمریکا دەدەن بۆ جێگیرکردنی سوپای عێراق لەسەر سنوری سووریا.
بەپێی رێکەوتنی پێشووی هەردوولا بڕیاربوو هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٥ لە عێراق بکشێنەوە.
