پاپا فرانسیس داوای ڕاگرتنی شەڕ دەكات

23 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

-داوای راگرتنی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیای کرد.

- داواشی کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سودان.

 

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ڕایگەیاند با چەکەکان بێدەنگ بن.

پاپا فرانسیس، لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێبێت) داوای ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی کرد لەکەرتی غەززە و دوای ئازادکردنی ئەو کەسانەشی کرد کە بە بارمتەگیران.

داواشی کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سودان.

پاپای ڤاتیکان هەر لەو پەیامەیدا داوای راگرتنی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیای کرد و هیوای خۆی نیشاندا ناکۆکیەکان لەرێی وتوێژەوە چارەسەربکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار