هێزه‌كانی ناوخۆى سووريا كەوتنە بۆسەوە

18 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- کەوتونەتە بۆسەی (پاشماوە)ی ڕژێمی پێشوو 14 ئەندامی وەزارەتەکە کوژراون.

- ئەوەش دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ئەفسەرێکی سەربازی دەستگیر بکەن.

 

محەمەد عەبدولڕەحمان، وەزیری ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، لە گوندەكانی پارێزگای ته‌رتوس، 14 ئەندامی وەزارەتەکە کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە زاری محەمەد عەبدولڕەحمانەوە بڵاویکردوەتەوە، کە کەوتونەتە بۆسەی (پاشماوە)ی ڕژێمی پێشوو 14 ئەندامی وەزارەتەکە کوژراون، کۆی گشتی گیانلەدەستدان لە هەردولا گەیشتوەتە 14 کەس.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە لە تێکهەڵچونەکانی پارێزگای ته‌رتوس 9 کەس کوژراون، ئەوەش دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ئەفسەرێکی سەربازی دەستگیر بکەن کە لە سەردەمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سووریا پۆستی هەبوە و پەیوەندی بە زیندانی سەیدنایەوە هەبوە.

ڕوانگەکە بڵاویکردەوە، "شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی گشتی کوژراون" و "سێ چەکدار" لە خربەت ئەلموعەززە، کە لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی پێشوو ڕوبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بونەتەوە.

بەرپرسێکی هه‌یئه‌ی تەحریر شام بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە، "هەندێک پێکدادان لەنێوان پاشماوەکانی ڕژێمی تاوانکاری لابراو و هێزە ئەمنییەکان لە ته‌رتوس ڕویداوە و ژمارەیەک کارمەندی ئەمنی کوژراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندوە، داواکراوەکە "پۆستی بەڕێوەبەری بەشی دادی سەربازی و سەرۆکی دادگای مەیدانی هه‌بوه‌، هەروەها یەکێکە لەو تاوانبارانەی کە سزای لەسێدارەدان و حوکمی ئارەزومەندانەی بەسەر هەزاران زیندانی سه‌پاندوه‌، یەکێک لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە تاوانەکانی زیندانی سه‌یدنایه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار