هاوسەرەكەی بەشار ئەسەد دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بووە
19 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئه‌سما ئه‌سه‌د بۆ ڕێگریكردن له توشبون به ڤایرۆسه‌كه گۆشه‌گیر ده‌كرێت و ناتوانێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه له یه‌ك ژوردا بێت.
- له‌ئێستاشدا پزیشكه‌كان ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی له 50%يان پێداوه.
رۆژنامه‌ی تێلیگراف بڵاویكرده‌وه، ئه‌سما ئه‌سه‌دی هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی لابراوی سووریا دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه، ئه‌سما ئه‌سه‌د بۆ ڕێگریكردن له توشبون به ڤایرۆسه‌كه گۆشه‌گیر ده‌كرێت و ناتوانێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه له یه‌ك ژوردا بێت و له‌ئێستاشدا پزیشكه‌كان ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی له 50%يان پێداوه.
ئەندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن (ته‌حریر شام) دیمه‌شقی پایته‌ختیان كۆنتڕۆڵكرد، به‌ره‌و مۆسكۆ هه‌ڵهاتن.
ئه‌سما ئه‌سه‌د كه له بەریتانیا له‌دایكبوه و منداڵه‌كانی پێش به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و ڕوسیا به‌ڕێكه‌وتن، ده‌وترێت ئێستا له‌لایه‌ن فه‌واز ئه‌خره‌سی باوكیه‌وه چاودێری ده‌كرێت، كه پزیشكی به‌ناوبانگی دڵه له بەریتانیا.
سه‌رۆكایه‌تی سوریا له مانگی 5ى ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند، ئه‌سما ئه‌سه‌د خانمی یه‌كه‌می ئه‌و كاته، توشی جۆرێكی توندی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه، كه شێرپه‌نجه‌یه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مۆخی ئێسك و خوێن هه‌یه.
ئه‌سما ئه‌سه‌د پێشتر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی وه‌رگرتبو، له ساڵی 2019 دوای ساڵێك له چاره‌سه‌ركردن چاكبونه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه ڕاگه‌یاند.