لەبەغدا بەنیازبون دوو منداڵ بفڕۆشن بە 40 ملیون دینار

16 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- هێزەکانیان لە بۆسەیەکدا ژن و پیاوێکیان لە ناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە.

- پلانیان داناوە بۆ فرۆشتنی دوو منداڵ هەریەکەیان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار.

- تەمەنی منداڵەکان لە نێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێکە.

 

لە بەغدا ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە بە نیازبوون دوو منداڵ بە بڕی ٤٠ ملیۆن دینار بفرۆشن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری بەغدا ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند هێزەکانیان لە بۆسەیەکدا ژن و پیاوێکیان لە ناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە کە پلانیان داناوە بۆ فرۆشتنی دوو منداڵ هەریەکەیان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی تەمەنی منداڵەکان لە نێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێکە، ئەو کارەشیان دەچێتە چوارچێوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار