بۆ یەكەمجار بەرپرسانی بەغدا و ئیدارەی نوێی سووریا كۆبوونەوە
15 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- شاندێکی حکومەتی عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە.
- مەبەست لەو سەردانە تاوتوێی ئاسایشی سەرسنوری هەردوو وڵات و سەقامگری سووریایە.
بۆ تاوتوێی ئاسایشی سەر سنورەکان، بۆ یەکەمجار شاندێکی فەرمی عێراق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی حەمید شوتری سەرۆکی دەزگای هەوڵگری عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە.
وتیشی: مەبەست لەو سەردانە تاوتوێی ئاسایشی سەرسنوری هەردوو وڵات و سەقامگری سووریایە لەدوای روداوەکانی ئەو وڵاتە.
بابهتی پهیوهندیدار