سودانی داوای چاودێریكردنی جموجووڵەكانی حزبی بەعس دەكات

5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- سودانی داوای کرد بە وردی چاودێری جموجووڵەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بکەن لەناو عێراقدا.
- حکومەتی عێراق بە پێی یاسا کارپێکراوەکان هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو حزبەدا دەکات.
جموجووڵەکانی حزبی بەعس حکومەتی عێراقی نیگەران کردووە و سودانی داوادەکات بە وردی چاودێری بکرێن.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بەدری سەرۆکی دەستەی نیشتمانی لێپرسینەوە و دادپەروەری داوای کرد بە وردی چاودێری جموجووڵەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بکەن لەناو عێراقدا.
وتیشی: حکومەتی عێراق بە پێی یاسا کارپێکراوەکان هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو حزبەدا دەکات کە بووە هۆی کاولکاری لە وڵات و لەناوبردنی رۆڵەکانی.

بابهتی پهیوهندیدار