وڵاتانی هاریکاری کەنداو دەربارەی سووریا كۆبوونەوە
17 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- وڵاتانی هاریکاری کەنداو داوای پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا دەكەن.
- داواشی لە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کرد بەرژەوەندی باڵای وڵات لەبەرچاوبگرن.
- لەگەڵ دەستپێکردنی وتوێژی نیشتیمانی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.
ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری سووریا رەتدەکاتەوە و داوای هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان دەکات.
لەکۆبوونەوەی وڵاتانی هاریکاری کەنداو کە ئەمرۆ لە کوەیت بەرێوەچوو داوای پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا دەکات و هەموو جۆرە دەستوەردانێک لە کاوباری ناوخۆی ئەو وڵاتە رەتدەکاتەوە.
ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە بەیاننامەیەکدا داواشی لە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کرد بەرژەوەندی باڵای وڵات لەبەرچاوبگرن و یەکێتی ریزەکانیان بپارێزن، لەگەڵ دەستپێکردنی وتوێژی نیشتیمانی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.