سودانى: رەتمانكردەوە هێز بۆ سووریا بنێرین
17 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هۆشداریدا لەو زیندانانەی تیرۆرستانی داعشی تێدایە.
- هەر جۆرە هەڵهاتنێک لە زیندانەکان دەبێتە مایەی مەترسی بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی عێراق.
- بەشار ئەسەد داوایلێکردووە عێراق هێزی سەربازی بۆ سووریا بنێرێت بەمەبەسی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بەشار ئەسەد داوای کرد هێزی سەربازی بۆ سووریا بنێرین ئێمەش ڕەتمانکردەوە.
محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی " الحدث" هۆشداریدا لەو زیندانانەی تیرۆرستانی داعشی تێدایە و داوای تۆکمەکردنی تەواوی کرد و دەڵێت هەر جۆرە هەڵهاتنێک لە زیندانەکان دەبێتە مایەی مەترسی بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی عێراق.
سودانی ئاشکراشی کرد بەشار ئەسەد داوایلێکردووە عێراق هێزی سەربازی بۆ سووریا بنێرێت بەمەبەسی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەمانیش ئەو داوایەیان ڕەتکردووەتەوە.