بەهەزاران هاوڵاتی سوری لە ئوردنەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان

20 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- لە نێوان 8 بۆ 26ـی ئەم مانگه نزیکەی 18 هەزار سوورى بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە.

- لەوانەی چوونەتەوە، دوو هەزار و 300 کەسیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون.

 

مازن فەرایا وەزیری ناوخۆی ئوردن ڕایگەیاند لەم مانگەدا نزیکەی 18 هەزار هاوڵاتی سووری بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە.

مازن فەرایا، دەڵێت: لە نێوان 8 بۆ 26ـی ئەم مانگه نزیکەی 18 هەزار سوورى بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە.

 بەوتەی فەرایا، لەوانەی چوونەتەوە، دوو هەزار و 300 کەسیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون.

عەمان دەڵێت، لەوکاتەوەی جەنگی ناوخۆی سووریا لە 2011 دەستی پێکرد، ئوردن نزیکەی 1.3 ملیۆن هاووڵاتی سوورى لەخۆگرت، لەو ژمارەیە 650 هەزار خێزان لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون.

له 8ـی کانوونی یەکەم دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی رووخێنرا  و توانییان بەبێ بەرپەچدانەوە بچنە نێو دیمەشق و کۆتایی بە حوکمی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار